نەوتیان وەرگرت

شەش هەزار خوێندکار لە دهۆک و ئامێدی گەرم بوونەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

بەهۆی کەشوهەوای سارد لە سنووری پارێزگای دهۆک و هەروەها بەفربارینێکی زۆر لە سنووری قەزای ئامێدی خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی دهۆک گەرم کرانەوە و نەوتی سپییان بەسەردا دابەشکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ئامێدی و سیمێل و ناوەندی دهۆک نەوت بەسەر شەش هەزارخوێندکار دابەش کرا و گەرم بوونەوە.

مەردان ئەتروشی، بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی دهۆک بە 964ـی وت، ئەمڕۆ نەوت بەسەر خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی سەر بە زانکۆی دهۆک دابەش کرا و بەهۆی ئەوەوە ئەم چەند رۆژە زۆر سەرما بووە و خوێندکاران گلەییان دەکرد و نەوتیان دەویست، بۆیە ئەمرۆ نەوتیان بۆ دابین کرا و بەسەر خوێندکارەکاندا دابەش کرا.

وتیشی، لە قەزای ئامێدی یەکەمجار دەستیپێکرا، دواتر سێمێل و ئینجا دهۆک، چونکە کەشوهەوای ئامێدی ئەمڕۆ زۆر سارد بوو، بەفربارین دەستیپێکردووە و ژمارەی سەرجەم خوێندکاران نزیکەی شەش هەزار خوێندکارن، ئەمە دەبێتە جاری هەشتەم لە سەرەتای زستانی ئەمساڵ نەوت بەسەریاندا دابەش بکرێت.

بۆ هەرجارێک دابەشکردنی نەوت بەسەر خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی زیاتر لە 25 هەزار لیتر پێویستە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئه‌مشه‌و به‌شێك له‌ قوتابیانی دهۆك گه‌رم ده‌بنه‌و...

ئه‌مشه‌و به‌شێك له‌ قوتابیانی دهۆك گه‌رم ده‌بنه‌وه‌