فرۆشگەیەکی دراو دۆلاری ئەمریکی نیشانداوە _ وێنە: تۆڕی کۆمەڵایەتی
“یەدەگی دراو کەمیکردووە”
هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بەهای تومەنی ناجێگیر کردووە
ئەحمەد مستەفا
ئەگەر هێرشەکانی ئەمریکا لە ناوخۆی ئێران ئەنجامبدرایە، 100 دۆلاری ئەمریکی دەبوو بە زیاتر لە شەش ملیۆن تومەن، لە دۆخێکدا پێش هێرشەکە هەمان بڕ بەرامبەر بوو بە پێنج ملیۆن 825 هەزار تومەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بازاڕی دراو لە سلێمانی بە حەواڵە 100 دۆلاری ئەمریکی، پێنج ملیۆن و 550 هەزار تومەنی ئێرانی، و بە نەقدی هەمان بڕ بە پێنج ملیۆن و 225 هەزار تومەن بووە.
رەوەز میرزا خاوەن نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی لە بارەی دابەزینی بەردەوامی بەهای تومەن وتی، دابەزینی ئەمجارەی بەهای تومەن، بەهۆی ترسی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بووە لە ئێران.
ئەو وتی، وادەزانرا ئەو هێرشانە لەناو خاکی ئێران ئەنجامبدرێت، بەڵام کە سوریا و عێراق کرانە ئامانج، تا رادەیەک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەگینا بەرەو ئەوە دەڕۆیشت بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بێت بە شەش ملیۆن تومەن.
جگە لە سزادانەکان و کەمی بەهای تومەن، یەدەگی دروای دۆلار لە ئێران بۆ نیوە كەمی كردووە، عەبدولناسر هیمەتی پارێزگاری بانكی ناوەندیی دەڵێت، بە گشتی یەدەگی دراوی دۆلار لە وڵاتەكە بۆ 60% كەمیكردووە.
هاوکات، لە ئامارەكانی شەش مانگی بانكی ناوەندیی ئێران دەركەوتوە كە تەنیا لە 21.3.20222 تا 22.9.2023 بڕی 12 ملیار و 850 ملیۆن دۆلار چوەتە دەرەوەی ئەو وڵاتە.