کارەبای مۆلیدە بەراورد بە پێرار هەشت هەزار دینار گرانبووە

964+

مەریەم ئەحمەد – هەولێر

ماوەیەكە نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە بەرزبۆتەوە، لەگەڵیدا نیگەرانی هاوڵاتیان رووی لە هەڵکشانە، بەرپرسانیش هۆکارەکەی بۆ بەرزی نرخی گازوایل دەگەڕێننەوە.

‎سەرباز ئەحمەد، هاوڵاتی گەڕەكی دارەتوو لە هەولێر بە 964+ی وت، “لە ئێستادا بەڕاستی نرخی كارەبای مۆلیدەكان یەكجار زۆرە و ئەركێكی قورسە بۆ سەر باری ئابووری هاوڵاتیان، سەرەڕای ئەم زۆری پارەیە كارەبایەكی وا باشمان نییە، ئەگەر هەشبێت بە پچڕ پچڕیە”.

‎زستانی ئەمساڵ نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە تاوەکو 18 هەزار دینار رۆیشتووە، لەکاتێکدا دوو ساڵ لەمەوبەر ئەم کاتانە دەگەیشتە نزیکەی 10 هەزار دینار.

‎حاجی قارەمان، سەرۆكی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلیەكانی هەولێر بە 964+ی وت، لە ماوەی چەند سالی رابردوو بۆ یەكەم جارە نرخی گازوایل وا بە رێژەیەكی بەرچاو بەرزببێتەوە، ئەمەش هۆكارەكەی بۆ بەرزی نرخی گازوایل دەگەڕێتەوە كە مانگی 12ی سالی 2021 یەك لیتر بە 600 دینار بوو، دواتر تاوەکو 1000 هەزار دینار رۆیشت و ئێستا لە نزیکی 850 دینارە بۆ یەک لیتر.

‎جگە لە نرخی گازوایل، کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی، هۆکارێکی دیکەن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان.