فرۆشیارێک: زیانێکی زۆر دەکەم

دهۆک تا 15ی مانگ لەسەر ڤەیپ فرۆشەکان دەوەستێ

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لە سەنتەری پارێزگای دهۆک، فرۆشگا هەیە بایی 100 هەزار دۆلار (10 دەفتەر) ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی هەیە و بۆی ساغنابێتەوە، سەرۆکی لیژنەی چاودێریی بازاڕیش دەڵێت، تا 15.2.2024 دەبێت سەرجەمیان دابخرێن و فرۆشتنیان قەدەغە دەکرێت.

لە 4.1.2024  پارێزگای دهۆک بڕیاری دا رێکارەکانی قەدەغەکردنی فرۆشتنی ڤەیپ دەستپێبکات، تا ئێستا ژمارەیەک لە دوکان و فرۆشگەکان داخراون، بەڵام ژمارەیەکی زۆریش لە ناو بازاڕدا ماون و تا ئێستاش ڤەیپ دەفرۆشن.

چەکدار کەریم، دوکاندارێکی ڤەیپە لە دهۆک بە 964ی وت، “ئەو بڕیارە زەرەرێکی زۆرمان پێدەگەیەنێت، بێ ئەوەی بیربکەنەوە بڕیاری قەدەغەکردنیان داوە، من ئێستا سێ دوکانم هەیە، بای زیاتر لە 10دەفتەر دۆلار ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنیم هەیە، تا ئێستاش دەیفرۆشم و پێم قبوڵ نییە بەوجۆرە بڕیاڕ لە داخستن و قەدەغەکردنی بدرێت و زیانێکی گەورە دەکەم.

فرۆشتنی ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدە‌غەکراوە بەڵام ب...

فرۆشتنی ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدە‌غەکراوە بەڵام بە ئۆنڵاین دەفرۆشرێت

لیژنەکەی چاودێریی بازاڕ ئاگاداری ئەو دۆخەیە، میللەت زکری، سەرۆکی لیژنەی چاودێری بازارە لە دهۆک بە 964ی وت، ئەو دوکانانەی ئێستا لە بازارەکانی دهۆک ماون و ڤەیپ دەفرۆشن، تا 10 بۆ 15.2.2024 کاتییان پێدراوە و دواتر ئەوانیش هەمووی دادەخرێن، تا ئێستاش هیچ بریارێک نەدراوە سەبارەت راگرتنی بریاری قەدەغەکردنەکە.

بە قسەی ئەو بێت، دوای قەدەغەکردنی فرۆشتنی ڤەیپ لە بازاڕدا، لە رێگای ئۆنلاینەوە لیژنەکەیان بەردەوام لێکۆلینەوە دەکەن و چاودێریی بازاڕ دەکەن، هەرکەسێک بە قاچاغ یان ئۆنڵاین بیفرۆشێت، پۆلیسی قایمقامیەت راپێچی لێکۆڵینەوەی دەکەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا