لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق.
وتەبێژی سوپای عێراق: هێرشەکان پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە
964+
ژووری هەواڵ
لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، قائیم و ناوچە سنووریەکانی عێراق رووبەڕووی هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بوونەتەوە، ئەو هێرشانە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە و دەبێتە هۆی زیادکردنی ناسەقامگیری.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان، هێرشەکانی ئەمریکا تێکدانی هەوڵەکانی عێراقە و راماندەکێشێت بۆ دەرئەنجامە پێشبیننەکراوەکان بەجۆرێک لێکەوتەکانی کارەساتبار دەبن.