کاتی چاوپێکەوتنیان پێدەوترێت

دژەتیرۆری عێراق: بەمنزیکانە وەرگیراوان بە نامە بانگدەکەین

964+

ژووری هەواڵ

دژە تیرۆری عێراق بە نامەی مۆبایل ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە فۆڕمیان بۆ بوون بە ئەندامی هێزەکە پڕکردووەتەوە و دەڵێت، نامەکە بۆ ئەو کەسانە دێت کە وەرگیراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.2.2024، دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئەوەی راگەیاند، بەم نزیکانە ناوی ئەو کەسانەی کە دەبنە ئەندامی ئەو هێزە، بە نامەیەکی مۆبایل ئاگاداردەکرێنەوە کە شوێن و کاتی چاوپێکەوتنی وەرگیراوان و رێنمایی پێویستی تێدایە بۆیان.

ئەو کەسانەی کە وەردەگیرێن دەبێت ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان ببەن:

– بەڵگەنامەکان (رەسەن و کۆپی)
– چوار وێنەی کەسی
– فۆرمی پێشکەشکردن
– بەڵگەنامەی دەرچوون ئەگەر هەبێت؛ لەکاتی نەبوونیدا، ئەوا دەکرێت کاتێکی دیکە ببرێت
– پێویستییەکانی پشکنینی جەستەیی
– سەرجەم پێویستییەکانی سەرەوە لە فایلێکدا بێت

دانانی خانەی مەزهەب لە فۆڕمی دامەزراندنی دژەتیرۆر هەر...

دانانی خانەی مەزهەب لە فۆڕمی دامەزراندنی دژەتیرۆر هەرای ناوەتەوە