کراوەتە بڕیار

سزای ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران بە ملیۆنێک دینار دیاریکرا

964+

ژووری هەواڵ

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارێکی دەرکرد، بەگوێرەی بڕیارەکە هەر پەرلەمانتارێک بەبێ هۆکار ئامادەی یەکێک لە دانیشتنەکان نەبێت ئەوا بڕی یەک ملیۆن دینار لە موچەکەی دەبڕدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.2.2024، فەرمانگەی میدیایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵایکردەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد دەنگ لەسەر بڕیارێک بدەن کە بریتییە لە لێبڕینی یەک ملیۆن دینار لە موچەی ئەندام بۆ هەر رۆژێکی ئامادەنەبوون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەر ئەندامێک بەبێ داواكردنی مۆڵەت، نەچێتەوە بۆ دانیشتنەکانی ئەنجومەن توشی سزاکە دەبێت و ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دەقی بڕیارەکە داوە و لە دانیشتنی داهاتووەوە کاری پێدەکرێت.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، ئەو بڕیارە پشتدەبەستێت بە بڕگەی سێ لە مادەی 18ـی پەیڕەوی ناوخۆ و ئەنجومەنی نوێنەران بڕی لێبڕین لە موچەی پەرلەمانتاران دیاریدەکات لەپای ئامادەنەبوون لە دانیشتنەکان.

ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق 329 كەسە و مانگانە 23 ملیۆن دینار دەچیتە سەر هەژماری بانکیان.

لیژنەی دارایی پەرلەمان داوا دەکات عێراق نەوت بە دۆلار ...

لیژنەی دارایی پەرلەمان داوا دەکات عێراق نەوت بە دۆلار نەفرۆشێت