زیاتر لە 4 هەزار ئەفسەرن

پلەبەرزکردنەوەی بەشێک لە هێزەکانی 70 و 80 گەڕایەوە

964+

ژووری هەواڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێم رەزامەندیان دا لەسەر ژمارەیەک خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە کە لە فەرماندەیی هێزەکانی 70 و 80 دەوام دەکەن و خشتەکان کە هی سێ ساڵی رابردوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.1.2024، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا وتی، دوای رەزامەندیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، “خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلوولی ساڵەکانی 2020 و 2021 و خشتەی نەورۆزی 2022ی ئەفسەرانی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی (70، 80) و خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەیلولی 2022 و خشتەی نەورۆزی 2023ی ئەفسەرانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە.”

عەقید ستار عەبدولکەریم بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە هەواڵەکەی بۆ 964 پشتراستکردەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی پلەیان بەرزدەکرێتەوە چوار هەزار و 300 ئەفسەرن.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لەپاش گەڕانەوەی خشتەکان، لەئێستادا لەلایەن فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە رێکارە ئیداری و کارگێرییەکانی بۆ دەگیرێتەبەر.

“ئەمە نۆیەمین خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە کە کارمان لەپێناو هەرچی زوو گەرانەوەیان کردووە و هەموو هەوڵێکیش دەدەین بۆ ئەوەی بە زووترین کات خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی تەواوی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە ریچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت”، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە وای وت.

دواین جار لە لە 16.3.2023 وەزارەتی پێشمەرگە پلەبەرزکردنەوەی حەوت هەزار و 455 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوان و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتەکەی راگەیاند.

7455 پلەدار و پێشمەرگە پلەیان بەرز کرایەوە

7455 پلەدار و پێشمەرگە پلەیان بەرز کرایەوە