هۆکار چی بێت؟

روسیا گەشت و چین مامەڵەی گەشت بۆ عێراق رادەگرن


ئەحمەد مستەفا

ئیدارەی هێڵی ئاسمانی عێراقی، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆی راگەیاند، لە هەمانکاتدا باڵیۆزخانەی چین مامەڵەی گەشتی هاتن و چوون بۆ وڵاتەکەی لە 12.2.2024 رادەگرێ.

گەشتیارەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی باشترە بچن، بڕە پارەی بلیتەکانیان لە نوسینگەی کۆمپانیا گەشتیارییەکان وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.2.2024، رەنە روفەیعی، ئەندامی تیمی راگەیاندنی هێڵی ئاسمانی عێراقی بە 964ی وت، پێویستە گەشتیاران ئاگاداربن، لە هەڵوەشاندنەوەی گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ، کە لە 3ی شوباتی 2024- ەوە رادەگیرێن و تا کاتێکی نادیار دەخایەنێت.

ئەو ئەندامی تیمی راگەیاندن هێڵەکە وتی، “روسیا تاکلایەنە بڕیاری داوە، رەنگە پەیوەندی بەدۆخی ئەمنییەوە هەبێت”، بۆیە دەبێت گەشتیارەکان سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیاکان بکەن لە بەغدا بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پارەی بلیتەکانیان بەبێ ئەوەی هیچ رسوماتێک بسەپێنن، داوای لێبوردنیان لێ دەکەین، ئاگاداریان دەکەینەوە لە هەر پێشهاتێک”.

ئەوە لەکاتێکدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا بڕیاریدا بەشێوەیەکی کاتی خزمەتگوزارییە کونسوڵگەرییەکانی رابگرێت، ئەوەش “بەهۆی جەژنی بەهاری چینەوە” کە وەک خۆیان ئاماژەیان پێیکردووە.

لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “باڵیۆزخانەی چین لە عێراق ئاگادارتان دەکاتەوە، کە سەرجەم خزمەتگوزارییە کونسوڵگەرییەکان لە 12ی شوباتەوە تاوەکو 15ی شوباتی 2024 بە رەچاوکردنی رێکخستنی کاروبارەکان رادەگیرێن، و لە 19.2.2024 کارەکانیان دەستپێ دەکەنەوە”.