ژه‌هر خواردن یه‌كێك له هۆكاره‌كانه
“داڵ”ـه‌كانى هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
توێژه‌رێكی كورد ده‌ڵێت، له هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا چوار جۆره “داڵ” له‌ناو سروشتدا هه‌ن، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ژماره‌یان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت.
چوار جۆر “داڵ”ه‌كه كه له‌هه‌ندێك ناوچه به “سیسارك” ناسراون، بریتین له پیرۆزە – داڵی سمێڵدار، داڵی میسری، داڵی رەش و داڵە کەرخۆر.
سۆران ئه‌حمه‌د، زینده‌وه‌رزان و توێژه‌ر له زانكۆى سلێمانى، بۆ 964 ئاماژه به‌وه ده‌كات كه داڵ رۆڵێکی گرنگی هەیە لە راگرتنی باڵانسی ژینگە، چونكه بە پاکكەرەوەی ژینگە دادەنرێت بەو پێیەی خۆراکیان بەزۆری لەسەر کەلاکی مردووە.
وتیشی “ژماره‌یان له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت و به‌شێكیشیان به‌هۆى ژه‌هركردن به كه‌لاكى ئاژه‌ڵه مرداربووه‌كانه‌وه، مردارده‌بن و گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌واش هۆكارێكی دیكه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌یانه”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستى بازرگانى كردن راوى داڵ ده‌كرێت، له‌كاتێكدا ئەم داڵانە توانای ڕاوکردنیان نیەو پارە ناکەن.