ئێران واز له “جامی كه‌نداو” ناهێنێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
ئێران به به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی “جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی” بۆ پاڵه‌وانیه‌تیی كه‌نداو ناڕازییه، بۆ ئه‌مه‌ش به‌دواداچوون ده‌كات و ره‌خنه‌ی له فیفاش گرتووه.
حەمید رەزا سەجادی، وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران، ره‌خنه‌ی له‌وه گرتووه، ده‌سته‌واژه‌ی “جامی كه‌نداوی عه‌ره‌ب” بۆ پاڵه‌وانیه‌تیی كه‌نداو به‌كار ده‌هێنرێت، پێشی وایه ئه‌م كاره “شێواندنی ناوی کەنداوی فارسه”.
وه‌زیره ئێرانییه‌كه هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له بەکارهێنانی ده‌سته‌واژه‌كه له لایه‌ن سه‌رۆكی فیفاوه گرتووه و به “ناوێکی ساختە” ناوی ده‌بات.
وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران، فەرمانگەی کاروباری نێودەوڵەتی له ناو وەزارەته‌كه‌ی راسپاردووه، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته بكات، هه‌روه‌ها داوای له فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌شی راسپارد چاودێریی یاسایی بابه‌ته‌كه بكه‌ن.
ماڵپەڕی کەناڵی “ئەلعالەم”ـی ئێرانی، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، “دوای شێواندنی ناوی مێژوویی کەنداوی فارس لە کاتی یارییەکانی تۆپی پێی وڵاتانی عەرەبی لە ناوچەی کەنداوی فارس و بەکارهێنانی ناوێکی ساختە لە ماڵپه‌ڕی فیفا، وەزیری وەرزش و لاوان ئەم شێواندنەی ئیدانە کردووه و داوای لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی کردووه رێوشوێنی گونجاو بگرێتەبەر و بەدواداچوونی یاسایی لە زووترین کاتدا .
پاڵه‌وانیه‌تیی جامی كه‌نداوی 25، ئێواره‌ی هه‌ینیی رابردوو به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی فیفا له شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق ده‌ستیپێكرد و تا 19ی ئه‌م مانگه ده‌خایه‌نێت.
هاوكات پاڵه‌وانیه‌تیی كه‌نداو له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1970ـه‌وه دێته ئه‌نجامدان و له میدیای عه‌ره‌بیدا زۆرجار به “جامی كه‌نداوی عه‌ره‌ب” ناوده‌برێت.