فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر - وێنە؛ ئەرشیفی 964
فڕۆکەخانەی هەولێر گەشتەکانی دەستپێکردەوە
964+
هێمن بەکر – هەولێر
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەشتەکانی دەستپێکردەوە، دوای ئەوەی لە شەوی رابردووەوە بە شێوەی پچڕپچڕ رایدەگرت.
فڕۆکەخانەکە بەهۆی تەمومژی چڕەوە لە ئاسمانی شارەکە، گەشتەکانی راگرتبوو، بە قسەی بەڕێوەبەرەکەی.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە 964+ی وت، کەمێک لەمەوبەر گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە دەستیان پێکردووەتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ 964+، لەوێ بە بێ گرفت گەشتەکان بەڕێوەچوون.
لە لایەکی دیکە، دوێنێ، بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، هەر بەهۆی تەمومژەوە، گەشتەکانی بۆ ماوەیەک راگرت.