عەزیز ساڵح نومان
پارێزگاری کوێت بوو
یه‌كێكی دیكه له “55 كه‌سه داواكراوه‌كه” گیانی له ده‌ست دا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه، كه ناوی له لیستی 55 داواكراوه‌كه بوو، له به‌ندیخانه‌ی ئه‌بوغرێب كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراق ئاشكرای كرد، عه‌زیز ساڵح نومان، فه‌رمانده‌ی پێشوو له حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه، رۆژی سێشه‌ممه له ته‌مه‌نی 83 ساڵی له زیندانی ئه‌بوغرێب به نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن گیانی له ده‌ست دا.
عه‌زیز سالح له ریزبه‌ندی هه‌شته‌می لیستی ئه‌و 55 كه‌سه داواكراوه‌بوو، كه دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه داواكرابوون.
عه‌زیز ساڵح له كاتی داگیركردنی كوێت له لایه‌ن عێراقه‌وه، له لایه‌ن سه‌دام حوسێنه‌وه كرایه “پارێزگاری كوێت”.
نومان له 2006 له لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌ڵام له 2011 راده‌ستی لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی عێراق كرا، كه له‌گه‌ڵ 5 كه‌سی دیكه سزای له‌سێداره‌دانیان هه‌بوو.