لە نزیک پردێ درۆنێك كه‌وته‌ خواره‌وه‌

964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک

ئه‌م ئێواره‌یه‌ لە گوندی نەبیاوەی سەر بە ناحیەی پردێ درۆنێک کەوتە خوارەوە هیچ زەرە و زیانێکی لێ نەکەوتەوە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی کەرکوک تایبەت بە 964ـی وت دوای ئەوەی لە لایەن دانیشتوویەکی گوندەکە ئاگادار کراینەوە لە بوونی پاشماوەی درۆنێک لە زوورگی گوندی نەبیاوە، هێزەکانی پۆلیس و لایەنە ئەمنییه‌کانی دیکە گەیشتنە شوێنی کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە، دەرکەوت درۆنەكه‌ ئەمڕۆ کەوتووه‌تە خوارەوە.
وتیشی، بە پێی زانیارییه‌کان درۆنەکە لە ئاسمان گڕی گرتووە و بە سووتاوی کەوتووه‌تە خوارەوە.

سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس باسی ئه‌وه‌شی كرد، هێشتا دەرنەکەوتووە درۆنەكه‌ لە چی ناوچەیەک هەڵدراوەتە ئاسمان و بە نیازی بووه‌ ئاراسته‌ی كوێ بكرێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لە پشدەر دەنگى درۆن و فڕۆکە هەواڵ نییە

لە پشدەر دەنگى درۆن و فڕۆکە هەواڵ نییە