حاسڵاتی رووداوەکانی دەرودراوسێ
ئیسڕائیل داوای چەک لە ئەمریکا دەکات
964+
ژووری هەواڵ
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ رایگەیاند، شەڕەکەیان لە غەزە لەوە باشتر بەرەوپێش دەچێت، کە چاوەڕێیان دەکرد، پێکانی هەندێک ئامانجمانیشمان کاتی زیاتری دەوێت.
تۆڕی ئێن بی سی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە گواستییهوه، ئیسرائیل داوای چەک و تەقەمەنی کردووە، ئێستاش پێنتاگۆن بە داواکارییەکانیدا دهچنهوه.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئیتر دەروازەی کەرەم ئەبو سالم لەگەڵ کەرتی غەزە ناوچەیهکی سەربازیی داخراوە، ئەم بڕیارە لەدوای ئەوەدێت، کە خێزانی بەدیل گیراوان لە ناوچەكهدا خۆپێشاندانیان دەکرد.
ئێران لە راگەیهندراوێکیدا ئاشكرای كرد، لە نزیک بوشههر دەستیان گرت بەسەر کەشتییەکی بیانی، کە بڕی دوو ملیۆن لیتر سووتەمەنی قاچاخی تێدابوو.
وەزارەتی تەندروستیی غەزە نوێترین ئاماری کوژراوانی ناوچەی خان یونسی بڵاوکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمیری رابردوودا 165 کەس کوژراون، هێرشەکانیش بۆسەر ناوچەكە بەردەوامن.
فەرەنسا وەستاندنی هاوکارییەکانی بۆ رێکخراوی ئۆنروا راگەیاند، ئهمهش دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی یەکدەستی کارمەندانی ئۆنروا لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس.
***
ناتهنیاهۆ: ئەنجامی شەڕەکە باشترە لە پێشبینییەکانمان
پێنتاگۆن بە داواکاری ئیسرائیلدا دەچێتەوە
دەروازەی کەرەم ئەبو سالم بووه ناوچەیهكی سەربازی داخراو
ئێران دەستی بەسەر کەشتیەکدا گرت
نوێترین ئاماری کوژراوانی خانیونس بڵاوكرایهوه
فەرەنسا هاوکارییەکانی وەستاند