لە سلێمانی

مۆزەخانەیەکی تایبەت بە مێژووی پۆلیس دادەمەزرێندرێت

964+

پێشەوا محەمەد

لە شاری سلێمانی ئامادەکاری دەکرێت بۆ دامەزراندنی مۆزەخانەیەکی تایبەت بە پۆلیسی سلێمانی، کە تیایدا ئەرشیفی پۆلیسی سلێمانی لە سەرەتاوە تا ئێستای تێدا کۆدەکرێتەوە.

مۆزەخانەکە ئێستا لە قۆناغی راوێژ و دابینکردنی شوێندایە و بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیریی سلێمانی هاوکاری پۆلیسی سلێمانی دەکات بۆ ئەو کارە.

موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری رۆشنبیریی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، پڕۆژەکەیان لای ئەوان باس کردووە و داوای هاوکارییان کردووە، ئەوانیش دیراسەی پڕۆژەکە دەکەن و وەڵامیان دەدەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28.1.2024 شاندێکی پۆلیسی کۆمەڵگەیی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیریی سلێمانییان کرد.

بەڕێوەبەری رۆشنبیریی سلێمانی وتیشی، “ئێمە دەتوانین لە رووی هونەرییەوە هاوکاریان بین و تەکنیکە سەردەمییەکانی مۆزەخانەیان پێ بناسێنین و لەگەڵ مەرجەکانی، هەروەها دەتوانین لە دابینکردنی شوێنیشدا یارمەتییان بدەین”.

وا بڕیارە دوای تەواوکردنی رێکارە هونەرییەکان و ئامادەکردنی، مۆزەخانەکە بە رووی هاوڵاتیاندا بکرێتەوە.

پۆلیسی سلێمانی ئەو تەقەرەی دەستگیرکرد کە براکەی کوشتب...

پۆلیسی سلێمانی ئەو تەقەرەی دەستگیرکرد کە براکەی کوشتبوو