964+
هۆکارەکەی روونکراوەتەوە
پۆلیسی سلێمانی ئەو تەقەرەی دەستگیرکرد کە براکەی کوشتبوو
964+
فەهمی نەبی
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئاشتی سلێمانی برایەک تەقەی لەبراکەی کرد و کوشتی هێندەی پێ نەچوو پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تەقەکەرەکەیان دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەنراوی پۆلیسی سلێمانی، تەقەکەرەکە بە دەمانچە تەقەی لە براکەی کردووە، دوای ئەوەی برینداری دەکات، دەگوازرێتەوە نەخۆشخانە، بەڵام لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
تۆمەتبارەکە ناوی (ن،ح،ه) تەمەنی 35 ساڵە، وەک پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دەستگیراوە بەسەر ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە و دانی ناوە بەوەی لەسەر کێشەی میرات براکەی کوشتووە.