سێ چاپخانە داخراوە

چاپخانەکان هاواریان لێهەڵساوە و دەڵێن لەبەر ئێران و تورکیا بازاڕمان نەماوە

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

خاوەنی چاپخانەیەک دەڵێت، “لەماوەیەکی کەمدا سێ چاپخانە داخراون و لەبەر چاپکردنی کتێب لە ئێران و تورکیا بازاڕمان بەتەواوی کز بووە، وا بڕوات ئێمەش دایدەخەین”.

بەوتەی خاوەنی ئەو چاپخانانە، ژمارەیەک کەس بەبێ ئەوەی مۆڵەتیان هەبێت کاری چاپکردن دەنێرن بۆ تورکیا و ئێران و ئەمەش وایکردووە چاپخانەکانی ناوخۆ بازاڕیان نەمێنێت.

رێبوار عومەر، خاوەنی یەکێک لە چاپخانەکانی سلێمانییە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “دۆخی چاپخانەکان لەوپەڕی خراپیدایە، لەماوەیەکی کەمدا سێ چاپخانە داخراون و ئامێرەکانیان فرۆشتووە و وازیان لەکارکردن هێناوە”.

خاوەنی ئەو چاپخانەیە دەڵێت، “لەساڵانی رابردوو 19 کارمەندم هەبووە، بەڵام ئێستا دوو کارمەند ماوینەتەوە”.