وەڵامەکە لە هەواڵەکەدایە

کارنەکردن بە سەکۆی ئەلیکترۆنیی نرخی دۆلار بەرز دەکاتەوە؟

964+

پێشەوا محەمەد

بانکی ناوەندیی عێراق لە پلانیدایە تا کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی بە سەکۆی ئەلیکترۆنیی حەواڵەکردنی دۆلار بهێنێت، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دەڵێت، هیچ کاریگەری لەسەر نرخی دۆلار نابێت.

دانانی سەکۆی ئەلیکترۆنیی حەواڵەکردنی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندییەوە لەبەر ئەوە بوو، کە بانکەکانی عێراق نەبەسترابوونەوە بە سیستمی بانکی جیهانییەوە، بەڵام ئێستا بانکی ناوەندی نووسراوی بۆ بانکەکانی عێراق کردووە تا بانکەکانیان تۆمار بکەن و خۆیان حەواڵە بکەن.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بە گشتی بڕیارەکانی بانکی ناوەندی کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزونزمیی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، “بەڵام ئەم بڕیارە هیچ کاریگەرییەک دروست ناکات، چونکە دۆلار زیاد و کەم ناکات و تەنیا شێوازەکەی دەگۆڕێت”.

وتیشی، “بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە حەواڵەکردنی دۆلار ئاسانتریش دەبێت، چونکە ئەوکاتە لە تەواوی ئەو بانکانەوە حەواڵە دەکرێت کە چووبنە سیستمی بانکی جیهانییەوە”.

بانکی ناوەندی لە رێگەی سیستمی سەکۆی ئەلیکترۆنییەوە چاودێریی ئەو دۆلارانە دەکات، کە لە عێراقەوە حەواڵە دەکرێن ئاخۆ بۆ چ مەبەستێک بەکاردەهێندرێت.

بانکی ناوەندی پێدانی دۆلاری کاشی بەو بانکانە راگەیاند ...

بانکی ناوەندی پێدانی دۆلاری کاشی بەو بانکانە راگەیاند کە لای ئەوان تۆمارکراون