حاسڵاتی رووداوەکانی رۆژ
حزبوڵا شەڕ راناگرێت و ئەمریکاش هەوڵی ئاگربەست دەدات
+964
ژووری هەواڵ
حزبوڵای لوبنانی رایگه‌یاند، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ سوپای ئیسرائیل له باشووری لوبنان ناوه‌ستێنن، تا هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه نه‌وه‌ستێت.
شه‌ڕ له به‌ره‌ی لوبنان و ئیسرائیل توند بووه، حزبوڵا رایگه‌یاند 9 پێگه‌ی سه‌ربازییان له ئیسرائیل كردووه‌ته ئامانج، له به‌رامبه‌ردا سوپای ئیسرائیل به تۆپباران و مووشه‌ك هێرشی كردووه‌ته نزیكه‌ی 25 گوند و ناوچه‌ی جیاواز له باشووری لوبنان.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ڕ به ته‌له‌فۆن له باره‌ی هێنانه‌كایه‌ی ئاگربه‌ستێكی ماوه‌درێژی مرۆڤانه له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس گفتوگۆیان كردووه.
ئه‌وان جه‌ختیان له‌وه كردووه، ئازادكردنی بارمته ئیسرائلییه‌كانی لای حه‌ماس، هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ هێنایه‌كایه‌ی ئاگربه‌سته‌كه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌سه‌تین رایگه‌یاند، راگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، تاكه ده‌روازه‌یه بۆ ناچاركردنی ئیسرائیل بۆ پابه‌ندبوون به بڕیاری دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی، كه رێگریی ده‌كات سوپای ئیسرائیل كۆمه‌ڵكوژی له غه‌زه بكات.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی چین داوای له ئێران كردووه، فشار له حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كانی ده‌ریای سوور رابگرن.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاشكرایان كرد، پێشبینیی ده‌كرێت رۆژی دووشه‌ممه لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كار له پێنتاگۆن، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به نهێنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی بۆ ده‌كرا.