لەبن 84 دۆلارە
زیاتر لە دوو مانگە نرخى نەوت هێندەى ئێستا بەرز نەبووە
964+
وریا فەتاح
لەگەڵ بەردەوامی کێشەکانی دەریای سوور و هێرشەکانی ئەمەریکا بۆسەر حوسییەکانی یەمەن، نرخى نەوت بەردەوامیدایە بەرزبوونەوەکەى و لە ئێستاشدا گەیشتووەتە ئاستێک کە دوو مانگە هێندە بەرز نەبووە.
ئەمڕۆ شەممە، نرخى نەوت درێژەیدایە بەرزبوونەوە و لە ئێستادا بە 83.55 دۆلارە و بەڕێژەى 1.12 دۆلار بەرزبونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.
نەوتی سووکی تەکساسیش هەر بەرمیلێکی بە 78 دۆلار و 01 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بە رێژەى 0.65 دۆلار بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بۆ ئەو ئاستە، گەورەترین زیادبوونی هەفتانەیە لە دوای هەفتەی کۆتایی هاتنی 13ی ئۆکتۆبەر دوای دەستپێکردنی ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس.
هاوکات بەردەوامى هێرشى حوسییەکان بۆسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و گۆڕینى رێرەوى کەشتییەکان، هۆکارى سەرەکى بەرزبوونەوەى نرخى نەوتە.