باڵیۆزخانەى فەرەنسا لە عێراق

هێرشەکەى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر قبوڵکراو نیە

وریا فەتاح

باڵیۆزخانەى فەرەنسا لە عێراق، زۆر بە توندى ئیدارەى هێرشەکەى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر دەکات و دەڵێت: قبوڵکراو نییە.

لە بەیاننامەکەیدا باڵیۆزخانەى فەرەنسا لە عێراق دەڵێت: زۆر بە توندى ئیدانەى هێرشى شەوى رابردووى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر دەکەین کە بووە هۆى کەوتنەوەى ئاگرێکى کەورە و راگرتنى بەرهەمهێنانى کارەبا.

“هێرشى هاوشێوە دژى ژێرخانێکى مەدەنى، کە سود بە هەموو عێراقییەکان دەگەیەنێت، دەستدرێژییەکى ترە بۆسەر سەقامگیرى عێراق، بەتایبەتیش بۆسەر سەقامگیرى هەرێمى کوردستان” باڵیۆزخانەى فەرەنسا وادەڵێت.

پێشى وایە ئەو هێرشەى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر، بەرزکردنەوەى گرژییە و قبوڵنەکراوە.