هەردوو وەزیری دەرەوە قسەیان کرد
دوای ئەنجامدانی دەیان هێرشی پاسداران ئیمارات و ئێران پەیوەندییەکان ئاسایی دەکەنەوە
فەرهاد حەسەن
میدیاكانی ئیمارات بڵاویانكردهوه، عەبدوڵا بن زاید ئالنەهیان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیماراتی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت و لهبارهی پهیوهندیهكانی ههردوولاوه گفتوگۆیان كرد، ئهوهش لهكاتێكدایه له شهڕی 40 رۆژهی ئێران لهگهڵ ئهمریكا و ئیسرائیلدا، سوپای پاسداران دهیانجار هێرشی موشهكی و درۆنی كرده چهندین ناوچهی ئیمارات.
میدیاكانی ئیمارات باسیان لهوهكردوه، لهمیانی پهیوهندیه تهلهفۆنیهكهدا بارودۆخی گشتی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا، ئەوەش دوابەدوای رێکەوتنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئێران و واژۆکردنی لەلایەن هەردوو وڵاتەوە.
ئاماژه بهوهشكراوه، هەر لەو پهیوهندیهدا وهزیری دهرهوهی ئیمارات لەمیانی پهیوهندیهكهدا جەختی لە “گرنگی پابەندبوونی تەواو بە مەرجەکانی رێکەوتنەکە کردوەتەوە کە دەستەبەر دەکات بە وەستانی دەستبەجێ و هەمەلایەنەی کردەوەی دوژمنکارانە لە ناوچەکەدا، رێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان و بنەماکانی دراوسێیەتی باش، پابەندبونی توند بە یاسا نێودەوڵەتییەکان”.
وهزیری دهرهوهی ئیمارات باسی له پاراستنی رێگا دەریاییەکان و ئازادی کەشتیوانی نێودەوڵەتی كردووه، لەوانەش دڵنیابوون لە رۆیشتنی هاتوچۆی لە گەرووی هورمز، هیوای خۆی دەربڕی کە دانوستانە بەردەوامەکان ئەنجامە ئەرێنییەکانی لێبکەوێتەوە کە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی ئاسایش و سەقامگیری بەردەوام لە ناوچەکەدا.
وتیشی “دیپلۆماسی جددی و گفتوگۆی بەرپرسیارانە باشترین رێگایە بۆ چارەسەرکردنی هەمو قەیرانە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، لەپێناو بەدیهێنانی خواستەکانی خەڵک بۆ خۆشگوزەرانی و گەشەپێدان”.
لە ململانێكانی نێوان ئەمریكا و ئێراندا، ئیمارات هاوسەنگییەکی ستراتیژیی راگرتووە، لەلایەک هاوپەیمانی ئەمنیی واشنتنە و ئامادەیە بۆ پاراستنی گەرووی هورمز هاوکاریی بکات، لەلایەکی دیکەشەوە بۆ دوورکەوتنەوە لە زیانە ئابورییەکان پەیوەندییە بازرگانی و ئەمنییەکانی لەگەڵ تاراندا هێشتووەتەوە، بەڵام نزیکبونەوەی لە ئیسرائیل بووەتە هۆی نیگەرانیی ئێران.
پهیوهندی نێوان ئیمارات و ئێران تێکەڵاوێکە لە هاوبەشیی بەرفراوانی ئابوری و ململانێی سیاسی، لەکاتێکدا هەردو وڵات پەیوەندییەکی بازرگانیی بەهێزیان هەیە، بەڵام ناکۆکی لەسەر کێشە هەرێمییەکان و داگیرکردنی دوورگەکانی (تونبی گەورە، تونبی بچوک و ئەبو موسا) گرژیی لە نێوانیاندا دروستکردوە.