زیندانی شاری بۆکان - وێنە: میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
لەکۆی 54 کەس
لە سێ هەفەتەدا 26 کورد لە ئێران لەسێدارەدراون
964+
ژووری هەواڵ
بەگوێرەی ئامارێک کە لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان (OHCHR) بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی سێ هەفتەدا لە ئێران 54 کەس لەسێدارەدراون.
رێکخراوی OHCHR دەڵێت، تەنیا رۆژی سێشەممە دوو کەس لەسێدارەدران لە ئێران، ئەمە “جێگەی نیگەرانییە” و سزاکەش لەگەڵ زۆرینەی بنەماکانی مافی ژیان یەکناگرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.1.2024، یلا موستەجر، چاولاکوانی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی هەنگاو بە 964ـی وت، لەکۆی ئەو 54 کەسە کە لەسێدارەدراون، 26 کەسیان کوردن.
جێرەمی لۆرێنس، گوتەبێژی OHCHR رایگەیاند، “محەممەد قوبادلوو بووە نۆیەم کەس بە تۆمەتی خۆپێشاندانی 2022 لەسێدارە بدرێت. فەرهاد سەلیمی، کە پیاوێکی کورد بوو، دوای ئەوەی 14 ساڵ لە زیندان بوو، لەسێدارەدرا.”
وتەبێژەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، بەگوێرەی راپۆەتەکان، لەژێر گوشاردا وا لە زیندانیان دەکرێت کە دان بە تاوانێکدا بنێن کە ئەنجامیان نەداوە.