ئاهەنگی دەبێت

نانسی عەجرەم ڤالانتاین لە هەولێرە

+964

پەری ساڵح

خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی نانسی عەجرەم، بۆ ڤالانتاین لە هەولێرە و ئاهەنگێکی گەورە ساز دەکات.

بڕیاربوو بۆ مانگی 11 نانسی عەجرەم لە هەولێر ئاهەنگێکی گەورە لە هۆڵی mi9 سازبکات و بەشێکی زۆری بلیتەکانیش فرۆشرابوون، بەڵام ئاهەنگەکەی هەڵوەشاندەوە بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە، بەشێکی زۆری چالاکییە هونەرییەکانیشی راگرت.

ئێستاش چالاکییە هونەرییەکانی دەستپێکردووەتەوە و بۆ 14.2.2024 واتە رۆژی عاشقان لە هەمان هۆڵ ئاهەنگی هەیە ، ئەوەش دوای 11 ساڵ لە هاتنی نانسی عەجرەم بۆ یەکەمجار بۆ کوردستان.

964 دەزانێت نرخی بلیتەکان لە 100 دۆلارەوە دەست پێدەکات و گرانترینیان 400 دۆلارە.

نانسی عەجرەم، خاوەنی سێ خەڵاتی جیهانییە بۆ موزیک و نازناوی پەپوولەی گۆرانی پێبەخشراوە، دواین کلیپی بۆ فیلمێک بوو بەناوی قلبي يا محتاس پێش شەش رۆژ بڵاویکردەوە