وەزیری ناوخۆی عێراق لە کەرکوکە. فۆتۆ: نووسینگەی وەزیر
وه‌زیری ناوخۆی عێراق لەوێیە
له كه‌ركوك پۆلیسی فیدڕالی شوێنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ده‌گرێته‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زیری ناوخۆی عێراق له كه‌ركوك رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پارێزگاری شاره‌كه رێككه‌وتوون، هێزی پۆلیسی فیدڕالی شوێنی هێزه سه‌ربازییه‌كان بگرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه عهبدولهئهمیر شه‌ممه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد و دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه په‌یامێری 964 ئاماده‌ی بوو، رایگه‌یاند، لە قۆناغی داهاتوو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی فیدڕڵی و وەزارەتی ناوخۆ بەرپرسیارێتی ئه‌منی ناو شاری کەرکوک و قەزای حەویجە دەگرنەئهستۆ.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا، رێككه‌وتوون كامێرای زیاتری چاودێری له ناو شاری كه‌ركوك دابنێن و بایه‌خی زیاتر به بازگه‌كان ده‌ده‌ن و ئامێری سۆنه‌ریان زیاتریان بۆ دابین ده‌كه‌ن.
ئه‌م پێشهاته و گۆڕانكارییه‌ی له كه‌ركوك به‌ڕێوه‌یه، له كاتێكدایه له‌وه‌ته‌ی 16.10.2017 هێزه‌كانی سوپای عێراق به‌رپرسایه‌تیی ئه‌منیی شاره‌كه‌یان له ئه‌ستۆدایه.