دیمهنێكى دابه‌شكردنى نه‌وت له سنوورى ئیداره‌ى سۆران... وێنه: راگه‌یاندنى نه‌وت و كانزاكانى سۆران
زیاتر له 4000 خێزان سوودمه‌ندن
قۆناغى دووه‌مى دابه‌شكردنى نه‌وت له سیده‌كان ده‌ستپێكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قۆناغى دووه‌مى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران ده‌ستپێكردووه و له‌دوێنێشه‌وه له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان نه‌وت به خه‌ڵكى ده‌درێت.
بۆ هه‌ر خێزانێك 100 لیتر له به‌رامبه‌ر 31 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت.
حه‌مید هه‌ریری، سه‌رپه‌رشتیارى دابه‌شكردنى نه‌وت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى سۆران به 964ـى وت، له دوێنێ سێشه‌ممه‌وه له سنوورى سیده‌كان دابه‌شكردنى نه‌وت ده‌ستیپێكردووه كه زیاتر له چوار هه‌زار خێزان سوودمه‌ند ده‌بن.
وتیشی “له قه‌زاى چۆمانیش نه‌وت دابه‌شكراوه و له‌دواى سیده‌كانیش قه‌زاكانى مێرگه‌سۆر و رواندز نه‌وتى قۆناغى دووه‌م وه‌رده‌گرن”.
له‌سنوورى قه‌زاى چۆمان زیاتر له هه‌شت هه‌زار هاوڵاتی نه‌وتیان پێدراوه.
به‌قسه‌ى سه‌رپه‌رشتیاری دابه‌شكردنى نه‌وت، له‌ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوو له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان دابه‌شكردنى نه‌وت كۆتایی دێت.