کێشە لە باڵى فڕۆکەکە هەبووە؟

لێبوونەوەی چەند بوڕغویەک گەشتی فڕۆکەیەک هەڵدەوەشێنێتەوە

964+
میدیا گۆران

چەند خولەکێک بەر لە فڕینی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی مانچێستەرەوە لە بەریتانیا بەرەو نیویۆرکی ئەمریکا، فیڵ هاردی تەمەن 41 ساڵ کە سەرنشینی ئەو فڕۆکەیە بوو چاوی دەکەوێتە سەر باڵی فڕۆکەکە و بۆی دەردەکەوێت، چەند بورغویەکى کەمە، راستەوخۆ تیمی فڕۆکەکە ئاگادار دەکاتەوە و گەشتەکە هەڵدەوەشێتەوە.

نوێنەری هێڵی ئاسمانی ڤێرجن ئەتلەنتیک لە بارەى کێشەکەوە وتى، ” لەلایەن سەرنشینەکەوە ئاگادارکراینەوە و راستەوخۆ ئەندازیار و تیمی تایبەتمان بانگهێشتکرد بۆ پشکنینی فڕۆکەی ئەیر باس AA330، لە کۆتاییشدا گەشتەکەمان هەڵوەشاندەوە، تا تیمەکە بتوانن بە باشی فڕۆکەکە بپشکنن.

هەرچەندە تیمى ئەندازیاران چەند جارێک دڵنیاییان بە هاردى داوە، کە هیچ کێشەیەک نییە، بەڵام وەک هاردى دەڵێت: لە دوای بیرکردنەوە لە کۆتا رووداوی فڕۆکەکەی کۆمپانیای ئالاسکا ئەیرلاینز، نەمتوانی ئارام ببمەوە.

نیڵ فێرسی لە تیمى ئەندازیارانی فڕۆکەخانەکە روونیکردووەتەوە، نەبوونی ئەم بوڕغوە فڕۆکەکە و سەرنشینەکانی نەدەخستە مەترسییەوە، چونکە هەر یەک لەم پلێتانە 119 بوڕغوی لێبەستراوە.

هەرچەندە دواتر کۆتایى بە کێشەکە هێنراوە و چارەسەرى پێویستى بۆکراوە، بەڵام دڵەڕاوکێى سەرنشینەکە، گەشتەکەى دواخستووە.

ئەم رووداوە هەفتەیەک لەمەوبەر روویداوە، بەڵام سەرچاوە میدیاییەکانی بەریتانیا پەردەیان لەسەر هەڵماڵی و بڵاویان کردەوە.

ئەم هەفتەیە عێراق دوو فڕۆکەی لەکارکەوتووی گەڕاندووەتە...

ئەم هەفتەیە عێراق دوو فڕۆکەی لەکارکەوتووی گەڕاندووەتەوە بۆ فڕین