"رۆتین نامێنێت"
لە زاخۆ نوسینگەی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کرایەوە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئەمڕۆ سێشەممە، بەشی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە زاخۆ کرایەوە و بە قسەی بەرپرسانی بەشەکە کارئاسانی زۆر بۆ هاوڵاتیان دەکات.
سەعەد ئیسماعیل بەڕێوەبەری راگەیاندنی پاسپۆرتی دهۆک بو 964ـی وت، ئەمە کارێکی زۆر باش بوو بۆ خەڵکی زاخۆ چیتر هیچ مامەڵەیەکی رۆتین نامێنێت لە دەرهێنان و بەکارهێنانی پاسپۆرتدا.
وتیشی، پاسپۆرتەکە هەم لە رووی کوالێتییەوە هەمیش لە رووی بەکارهێنانەوە زۆر جیاوازە و کەسەکە دەتوانێت لە رێگەی ئەپلیکەیشنێکەوە لە مۆبایلەکەی سەرە دابنێت تەنانەت کاتی سەردانەکەشی دیاری بکات.
مەرجەکان بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ئەوەیە، ئەو کەسەی سەرەی دێت و سەردانی نوسینگەی دەرهێنانی پاسپۆرت دەکات، پێویستە کارتی زانیاری و کارتی نیشتیمانی لابێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی