وێنه‌كه‌ى ئومێد فاخیر كه له سۆشیاڵ میدیاكانى پێنجوێن بڵاوكراوه‌ته‌وه
12 رۆژه ونبووه
مێردمنداڵه‌كه‌ى پێنجوێن سه‌رەداوێكی په‌یدا بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى 12 رۆژه له‌ماڵ چووه‌ته‌ده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ مێردمنداڵه‌كه‌ى پێنجوێن سه‌ره‌داوێكی په‌یدابووه و خێزانه‌كه‌ى ده‌ڵێن ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مێردمنداڵه‌كه ناوى ئومێد فاخیر ته‌مه‌ن 16 ساڵانه، ماوه‌ى 12 رۆژه وێنه‌ى له سۆشیاڵ میدیاى سنوورى پێنجوێن بڵاوبووته‌وه كه ونبووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
964، سۆراغى ئه‌م بابه‌ته‌ى كرد و ئازاد فاخیر براگه‌وره‌ى ئه‌و مێرمنداڵه وتى، سه‌ره‌داوێكیان ده‌ستكه‌وتووه كه براكه‌ى هه‌ر له سنوورى پێنجوێنه.
وتیشی “په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كراوه كه ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه”.
ئازاد باسی له‌وه‌كرد، براكه‌ى هیچ كێشه‌یه‌كی له ماڵه‌وه نه‌بووه و هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشیشی نییه و نازانن بۆچی ماوه‌ى 12 رۆژه له‌ماڵ چووه‌ته‌ده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.