سۆراغ

لە هەولێر هەر 8 نان بە هەزار دینارە

964+

شۆڕش عەبدوڵا

سەرەڕاى بڕیارەکەى حکومەت بۆ فرۆشتنى 10 نان بە هەزار دینار، بەڵام تائێستا لە بەشێکى زۆرى نانەواخانەکانى هەولێر هەر هەشت نان بە هەزار دینارە.

964، لەماوەى دوو رۆژى رابردوودا سۆراغى بۆ ئەو بابەتە کردووە و زیاتر لە 20 نانەواخانەى لە ناوچە جیاوازەکان کردووە و لە هیچ یەکێکیان 10 نان بە هەزار دینار نیە و هەر هەشت نان بە هەزار دینار دەفرۆشن، تەنانەت لە بازاڕ و مارکێتى پڕۆژە نیشتەجێبونەکان چوار نان بە هەزار دینارە.

پێداچوونەوەی: وریا فەتاح