وێنەیەک لەسەردەمى کۆمارى مەهاباد
کۆمارى مەهاباد
تەمەنێکى کورت، مێژوویەکى گەورە
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ 22-1-2024 یادی 78 هەمین ساڵهی دامهزراندی كۆماری كوردستانه لهمهاباد، كه قازی محهمهد نزیک بە ساڵێک لهرۆژههڵاتی كوردستان درێژهی به حكومرانی دهوڵهتهكهدا، ههرچهنده تهمهنى کۆمارەکە کورد بوو، بهڵام لە کاتى خۆیدا و بۆ مێژووى نەتەوەى کورد گەورە و کاریگەر بوو.
لە رۆژى 2ى رێبەندانى 2645 کوردى بەرامبەر 22/1/1946، قازی محەمەد، سكرتێری حزبی دیموكراتی ئێران، لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد ئاڵای كوردستان هەڵدەکات و وەك یەكەم سەرۆك كۆماری كورد، كۆماری مهاباد رادەگەیەنێت.
كۆمارهكه ناوی “کۆمارى گەلى دیموکراتى مەهاباد” بوو، قازی محەمەد وەك سەرۆك كۆمارى کوردستان سوێندی یاسایی خوارد، شارى مەهاباد بوو بەپایتەختى ئەو کۆمارە، ڕوبەرى ئەو کۆمارە 30%ى روبەرى ناوچە کوردییەکانى رۆژهەلاتى کوردستانى گرتبوویەوە.
سەرۆكوەزیرانی ئەو كاتە حاجی بابە شێخ بوو و وەزیرەكانیش بریتی بوون لە:
وەزیری ئابووری: ئەحمەد ئیلاھی
وەزیری كیشوەر: محەمەد ئەمین موعینی
وەزیری كار: خەلیل خوسرەوی
وەزیری پۆست و تەلەگراف: كەریم ئەحمەدیان
وەزیری فەرھەنگ: مەناف كەریمی
وەزیری (تەبلیغات): سەدیق حەیدەری
وەزیری بازرگانی (تیجارەت): حاجی مستەفا داوودی
وەزیری وەرزێڕی (كشتوكاڵ): مەحموود وەلی زادە
وەزیری ڕێگەوبان: ئیسماعیل ئیلخانی زادە
وەزیری تەندروستی (بیھداری): سەیید محەمەد ئەیووبیان
وەزیری (موشاویر): عەبدولڕەحمان ئیلخانی زادە
وەزیری داد: مەلا حوسێن مەجدی
دواى ئەوەى دەسەڵاتدارانى ئیران سەرکەوتوو نەبوون لە چارەسەرکردنى کێشەکانیان لەگەڵ مۆسکۆ، حکومەت دەستى لە کارکێشایەوە و لە ساڵى 1964 حکومەتێکى نوێ بە سەرۆکایەتى ” قەوامول سەڵتەنە” پێکهێنرا، بەهەمان شێوە ئەویش نەیتوانى کێشەکانى لەگەڵ روسیا چارەسەر بکات و ئەمەش بووە هۆى کشانەوەى هێزەکانى سۆڤێت لە ناو خاکى ئێراندا.
کشانەوەى یەکێتیی سۆڤییەت، دەستى ئەمەریکا و بەریتانیاى لە ئێران کردەوە و هۆکارى سەرەکى بوون بۆ کۆتاییهێنان بە کۆمارەکانى مەهاباد و ئازربایجان، لێرەوە دەستى قەوامول سەڵتەنە کرایەوە و لە سەرەتاکانى کانونى یەکەمى ساڵى 1946 دا هێرشی کردە سەر ئازەربایجان و کۆتایی بە حکومەتى خۆجێی ئازەرییەکان هێنا و بەچەند رۆژێک دواتر هێرشی بۆ سەرکۆمارى مەهاباد دەستپێکرد و دواجار لە ئازارى 1947 قازى محەمەد و سەدرى قازی و سەیفى قازی لەسێدارەدا و ئەوانى ترى بە ماوەى جیاواز زیندانى کردو دواتر ئازادى کردن.