هەواڵەکان لەگەڵ بەهرە
بەغدا بە مەرج موچە دەنێرێت و دۆڵی جافایەتیش رێگا دەگرن
964+
ژووری هەواڵ
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ وەزیری دارایی، وەزیر وتوویەتی ناردنی پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە مەرجە.
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، وەزیری دارایی عێراق پێی وتوون بەغدا پابەند دەبێت بە ناردنی 618 ملیار دیناری مانگانە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، “بەڵام بە مەرجێک بەغدا وردبینی لە لیستی موچە و ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمدا بکات و داتای تەواویش لەوبارەیەوە بدرێت بە بەغدا”.
چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە هەمواری یاسای بودجەی عێراق بنێردرێتە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەگەر بەو شێوەیەی دەنێردرێت پەسەند بکرێت، کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تا دوو ساڵی داهاتوو چارەسەر دەبێت.
زۆری نەماوە بازرگانان لە هەولێرەوە ڤیزای وڵاتی چین وەربگرن، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێم دەڵێت، کونسوڵی وڵاتی چین ئەو بەڵێنەی پێداون.
هەفتەی پێشوو کونسوڵی چین لە کوردستان سەردانی یەکێتییەکەی کردووە پێیوتوون کار بۆ ئەوە دەکەن، ڤیزای چین لە بری بەغدا لە هەولێر وەربگیرێت.
مستەفا شێخ عەبدولرەحمان، سەرۆکی یەکێتییەکە بە 964ـی راگەیاند، ئەمە دەبێتە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ بازرگانانی هەرێم و دەتوانن بە کاتێکی کەم و رێکاری ئاسان ڤیزا وەربگرن .
وتیشی هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەن لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە ئەو ڤیزایە لە هەولێر بدرێت بە بازرگانانی هەرێم.
بڕیاره سبه‌ى دووشه‌ممه دانیشتوانى گونده‌كانى دۆڵى جافایه‌تى بەهۆی نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى سنووره‌كه‌یان گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن و داواكاری سه‌ره‌كیشیان چاككردنى كاره‌باى سنووره‌كه‌یانه.
گونده‌كانى دۆڵى جافایه‌تى سه‌ر به ناحیه‌ى سورداشن لە قه‌زاى دوكان، ده‌ڵێن، سبه‌ى له‌سه‌ر رێگاى گشتى دوكان – سلێمانى گردبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و گردبونه‌وه‌كه‌یان هێمنانه ده‌بێت و ته‌نیا رێگه له بارهه‌ڵگره‌كان ده‌گرن.
دانا ره‌زا، خه‌ڵكی گوندى هۆمه‌رقه‌وم له‌و سنووره به 964ـى وت، رێگرى كردنمان له بارهه‌ڵگره‌كان بۆ ئه‌وه‌یه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ده‌نگمانه‌وه بێن و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكه‌ن.
مانگى رابردووش دانیشتوانى ئه‌م سنووره، یاداشتێكی ناڕەزایەتیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا لەگەڵ خستنەرووی خراپی دۆخی کارەبا لە گونده‌كانیان لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریان ئاگادار كردبووه‌وه، کارەباکەیان چاک نەکرێت، هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن.