چی خزمەتێک بە ژنانی دووگیان دەکات؟

سەنتەری گەشەپێدانی پەرستاری و پزیشکی منداڵبوون لە هەولێر کرایەوە

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

لە ناحیەی بەحرکەی پارێزگای هەولێر سەنتەری گەشەپێدانی پەرستاری و پزیشکی مامانی لە هەولێر دامەزرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەنتەرەکە لەلایەن کەنیسەی ئیل دی سی هاوکاری دارایی بۆ کراوە بۆ دامەزراندنی.

لە کاتی کردنەوەی سەنتەرەکە سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی رایگەیاند، کردنەوەی سەنتەرەکە خزمەتێکی بەرچاوی ژنانی دووگیان دەکات، پێش لەدایکبوونی کۆرپەلە و دوای لەدایکبوونیشی، ساڵانە رێگە بە حەوت هەزار پەرستار دەدات بۆ ئەوەی بەشداری لە چەندین خول و راهێنان بکەن ، بۆ زیاتر شارەزابوون و فێربوون.

وتیشی لە ناو ئەم سەنتەرەدا شوێنی تاقیگە، ئای تی و شوێنی فێرکاری مۆدێرن و کتێبخانەی دیجیتاڵی و هۆڵی کۆنفرانس و چەندین خزمەتگوزاری دیکەی تێدایە.

بەشی زۆری راهێنانەکان لە سەنتەری گەشەپێدانی پەرستاری و مامانی بریتین لە: یارمەتیدان لەهەناسەدانی منداڵانی تازە لەدایکبوون، چاودێریکردنی کۆرپەلە و دایک، راهێنانی کۆنترۆڵکردنی هەوکردن و راهێنانی چۆنیەتی بەکارهێنان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

فەرمانی گواستنەوەی 14 پزیشکی گەرمیان بۆ زانکۆی پزیشکی ش...

فەرمانی گواستنەوەی 14 پزیشکی گەرمیان بۆ زانکۆی پزیشکی شارەکەیان دەرچوو