"خزمەتگوزارەکە بێ سۆراغە"

شەش کارمەندی بەرگری شارستانی هەولێر برینداربوون

964+
ئەحمەد مستەفا

لە پڕۆسەی گەڕان بەدوای خزمەتگوزاری ماڵە بۆردومانکراوەکەی هەولێر، شەش کارمەندی بەرگری شارستانی شارەکە بە سووکی بریندار بوون.

شەش رۆژە کارمەندەکان دەگەڕێن بە شوێن مێشل میندۆزا -ی تەمەن 41 ساڵ، یەکێک لە خزمەتگوزارەکانی ماڵی سەرمایەدار پێشڕەو دزەیی کە کرایە ئامانجی بۆردومانێک.

لەو بۆردومانەدا کە سوپای پاسدارانی ئێران شەوی 15.1.2024 بە موشەکی بالیستی بۆ سەر هەولێر ئەنجامیدا چوار کەس گیانیان بەخشی و 16 کەس برینداربوون.

ئەمجارە ئێران بە چ جۆرە مووشەکێک هەولێری کردە ئامانج؟

ئەمجارە ئێران بە چ جۆرە مووشەکێک هەولێری کردە ئامانج؟

یەکێک لەو کەسانەی لەناو ماڵەکەدا بووە خزمەتگوارێکی بە ڕەچەڵەک فلیپینییە، کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی وت، گەرانی تیمەکانیان تا گەیشتن بە سەرەداو و سۆراغی تەواو بەردەوام دەبێت.

ئەو وتیشی، بەهۆى خاپووربوونى خانووەکەش، ئەرکی کارمەندانی بەرگریی شارستانی زیاتر قورسکردووە و بەوهۆیەشەوە تائێستا شەش کارمەندى بەرگرى شارستانى بەسووکى برینداربوون.

لیژنەیەکی دیکە لە بەغدا دێت و لێکۆڵینەوە لە مووشەکبارا...

لیژنەیەکی دیکە لە بەغدا دێت و لێکۆڵینەوە لە مووشەکبارانکردنەکەی هەولێر دەکات