بەردەوامە لە دابەزین

نرخى نەوت لە خوار 80 دۆلارەوەیە

964+

وریا فەتاح

لەگەڵ بەردەوامی کێشەکانی دەریای سوور و هێرشەکانی ئەمەریکا بۆسەر حوسییەکانی یەمەن  نرخی نەوت ناجێگیرە و بەردەوامە لە دابەزین.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 78 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ %0.63 دابەزیووە.

نەوتی سووکی تەکساسیش هەر بەرمیلێکی بە 73 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و هاوشێوەى دوێنێیە.

نۆ ملیۆن بەرمیل نەوتى عێراقى و سعودى لە دەریادا گیریان خواردووە و بەهۆى گۆڕینى رێڕەوى ئاوى لە دەریاى سورەوە بەرەو ئەفەریقا، لانیکەم پێویستى بە 15 رۆژى دیکە دەبێت تا دەگات بە ئەوروپا.

9 ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق و سعودیە لە دەریادا گیریان خ...

9 ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق و سعودیە لە دەریادا گیریان خواردووە

ڤیکتۆر کاتۆنا، سەرۆکی شرۆڤەکاری بازاڕی نەوتی خاو لە کۆمپانیای کلێر، دەڵێت: ئاییندەی نەوتی خاوی برێنت زۆرترین کاریگەری لەسەرە بەهۆی تێکچوونەکانی دەریای سوور و کەناڵی سوێسەوە، چونکە قەبارەی نەوتی خاو، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەرەو ئەوروپا دەڕوات، نزیکەی بۆ نیوە کەمبووەتەوە، لە مانگی کانوونی دووەمدا نزیکەی 570 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا تۆمارکراوە، لە کاتێکدا لە مانگی تشرینی یەکەمدا ملیۆنێک و 70 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە.