حاسڵاتی ئەمڕۆ

بەهۆی فشارەکانی ئەمریکاوە ئیسرائیل هەزاران سەربازی لە غەزە کشاندووەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز نوسیوێتی: ئێران ئەو موشەکانەی بۆ ئەوە هاویشتووە بۆ ئەوەی توانای سەربازی خۆی بەرامبەر وڵاتانی خۆرئاوا پیشان بدات، هەروەها بۆ ئەوەی هەندێ لە موشەکەکانی بخاتە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن.

بەرپرسانی لوبنانی دەڵێن: حیزبوڵا رەتی دەکاتەوە گوێ بۆ ئەمریکا بگرێت و بارودۆخی سەرسنوور لەگەڵ ئیسرائیل هێور بکاتەوە، بەڵام نایەوێت بچێتە ناو شەڕێکی گشتگیرەوە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ نوسیوێتی: بەهۆی فشارەکانی ئەمریکاوە ئیسرائیل هەزاران سەربازی لە غەزە کشاندووەتەوە، لەسەر ئەو بنەمایەش سەرلەنوێ هێزەکانی دابەشکردووەتەوە.

رۆژنامەی جیرۆسالم پۆست نوسیوێتی: دوان لە دیلەکانی ئیسرائیل کە بەم دواییە کوژران، گومان دەکرێت بە گازی کیمیایی سوپای ئیسرائیل کوژرابن، لەو کاتەی هێرشی کردووەتە سەر تونێلەکانی غەزە.

بەرپرسێکی باڵای یونسێف رایگەیاند: ئێستا یەک ملیۆن و 900 هەزار ئاوارە لەغەزە هەن، بەشی هەرە زۆریان نەیانتوانیوە تەنانەت جلوبەرگەکانیشیان لەگەڵ خۆیاندا ببەن.

میدیاکانی ئەمریکا لەزاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە دەڵێن: ئەگەر حوسییەکان هێرشەکانیان لەدەریای سوور رابگرن، ئەوا ئەمریکا ئامادەیە لە لیستی تیرۆر بیانهێنێتە دەرەوە.