لە دێربیی جامی سوپەر ریال مەدرید بردییەوە. فۆتۆ: ئاژانسەکان
دوو یاریی هەیە
له دێربیی مه‌درید ئه‌مشه‌و كێ بدۆڕێت ده‌رده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و له یارییه‌كانی جامی شای ئیسپانیا و له قۆناغی 16دا یاریی لوتكه و دێربیی مه‌درید، له نێوان ریال مه‌درید و ئاتلێتیكۆ مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید كاتژمێر 11:30ی شه‌و ده‌ستپێده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زۆر به‌هێز بێت، ئه‌وه‌شی بدۆڕێت، ماڵئاوایی له جامه‌كه ده‌كات.
هه‌ردوو یانه هه‌فته‌ی پێشوو له یاریی پێش كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له سعودیه رووبه‌ڕوو بوونه‌وه و ریال مه‌درید توانی یارییه‌كه بباته‌وه.
هه‌ر ئه‌مشه‌و، پێش یاریی دێربی مه‌درید، یارییه‌كی دیكه له نێوان سالامانكا و بارسێلۆنا له كاتژمێر 9:30 ده‌ستپێده‌كات.
سالامانكا له پله دووی ئیسپانیایه، به‌ڵام وره‌یان به‌رزه، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی رابردوودا توانی ڤیاڕیال له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌ربكات، له به‌رامبه‌ردا بارسێلۆنا كێشه‌ی هه‌یه و چوار به‌رگریكاری به‌هۆكاری سزا و پێكانه‌وه به‌شداریی یارییه‌كه ناكه‌ن.