بایرن پارەی زیادە نادات

ریال مه‌درید له‌ به‌ده‌ستهێنانی ده‌یڤز گه‌شبینه‌

964+
سۆما حەکیم زادە

یانەی ریال مەدرید گرنگییەکی تایبەت بە دانوستانەکانی نێوان ئەلفۆنسۆ دەیڤز و یانه‌ی بایرن میونشن دەدات و پێدەچێت بەپێی ئەو زانیارییانه‌ی بڵابوونه‌ته‌وه‌، یاریزانە کەنەدییەكه‌ رۆژ دوای رۆژ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ نزیک دەبێتەوە.

دەیڤزی به‌رگریكاری چه‌پ، ئامانجی سەرەکیی یانه‌ی شاهانه‌یه‌، لە مانگی حوزەیرانی 2025 یش گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن کۆتایی دێت.
لە هاوینی داهاتوودا نرخی دەیڤز دادەبەزێت و ریال دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا یەکەم ئۆفەری فەرمی خۆی پێشکەش به‌ بایرن بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی یاریزانه‌كه‌، جگه‌ له‌وه‌ دەیڤز هێشتا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی رێكنه‌كه‌وتووه‌ و داوای دوو هێنده‌ كردنی موچه‌كه‌ی ده‌كات.

بە گوێرەی رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی، وەڵامی بایرن بۆ دەیڤز نەرێنی بووە و راگەیەندراوە، کە لە بایرن موچەیەکی لەو شێوەیەی پێنادرێت.

هەرچەندە دەیڤز وەرزی ڕابردوو لە ئاستی ئاسایی خۆیدا نەبوو، بەڵام هێشتا یاریزانێكی گرنگە بۆ بایرن، به‌ڵام داواكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی یانه‌كه‌ی ناگونجێت.

لەلایەکی دیكه‌شەوە ریال بە بێدەنگی بەردەوامە لە کارەکانی و دوای بیستنی وەڵامی نەرێنی بایرن بۆ دەیڤز، ئێستا لە هەموو کاتێک گەشبینترە بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانەكه‌.

ریال مەدرید له‌به‌ر ئیمباپێ هه‌موو شتێكی راگرتووه‌

ریال مەدرید له‌به‌ر ئیمباپێ هه‌موو شتێكی راگرتووه‌