"کاری باش کراوە"

لە سلێمانی 507 قوتابخانە کرانەوە


رێژوان مامە قادر – سلێمانی

لە کۆی هەزار و 408 قوتابخانە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، 507یان کراونەتەوە و سەرچاوەیەکی پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت، کاری باش کراوە تا زۆرترین قوتابخانە بکرێنەوە.

لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندنەوە لە ناوەڕاستی مانگی نۆی ساڵی رابردووەوە، بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە قوتابخانەکان نەکرانەوە و دوای چوار مانگ بەسەر پڕۆسەی خوێندندا هێشتا یەک لەسەر سێی قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی کراونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی 13 پەروەردەی سنووری قەزا و ناحیەکانی لەسەرە.

سەرچاوەیەک لە پەروەردەی سلێمانی، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە 964ی راگەیاند، کاری زۆر باش کراوە تا لە هەفتەی داهاتووەوە زۆرترین قوتابخانەکان بکرێنەوە و دەست بە خوێندن بکرێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا