لەسەر رێگای کەرکوک بۆ بەغدا

بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

کەمێک لەمەوبەر نزیک گوندی ئەلبوسەباح لەسنوری دوزخورماتوو رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا ئەلەنتەرا و توێتا روویداوە، جگە لە مردنی دوو کەس دووانی دیکەش بریندارن.

عەمید موئەیەد عەباس بەڕێوبەری هاتوچۆی دوزخورماتوو بە964ی وت، ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا لەکەرکوکەوە بەرەو ئاراستەی خورماتوو هاتووەو لەنزیک گوندی ئەلبوسەباح لەقەراخ شەقامەکە وەستاوە، بەشێک لە سەرنشینەکانی دابەزیوون، ئۆتۆمبێلی تۆیۆتاکە بەخێرایەکی زۆر هاتووە و خۆی کێشاوە بە هۆنداکە.

بەڕێوبەری هاتوچۆی دوزخورماتوو دەڵێت، شۆفێری تۆیۆتاکە و سەرنشینێکی گیانیان لەدەستداوە، دوو لەسەرنشینانی ناو هۆنداکە بەسەختی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراون.

لە دوزخورماتوو 52 هاوڵاتی بە رووداوی هاتوچۆ مردوون

لە دوزخورماتوو 52 هاوڵاتی بە رووداوی هاتوچۆ مردوون