ئاماری ساڵێکە

لە دوزخورماتوو 52 هاوڵاتی بە رووداوی هاتوچۆ مردوون

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەمساڵدا زۆرترین رووداوی هاتوچۆ لەسەر رێگای کەرکوک بۆ بەغدا و لە سنوری دوزخورماتوو روویانداوە، کە بەهۆیەوە 52 کەس گیانیان لەدەستداوە.

رووداوەکان بە دیاریکراوی لەسەر رێگای دوزخورماتوو بۆ داقوق و ناوەندی قەزاکە روویانداوە.

بە وتەی عەقید موئەیەد عەباس بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوزخورماتوو بێت، کە بۆ 964ی قسەی کردووە، بەراورد بە ساڵی 2022 رووداوەکانی هاتوچۆ لە سنوورەکە %40 زیادیکردووە.

بە گوێرەی ئامارەکان، لە 1.1.2023 تاوەکو 24.12.2023، لە سنووری دوزخورماتوو 78 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، بەهۆیەوە 52 هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە 100 کەسیش بریندار بوون.

کۆی ئەو سەرپێچیانەی، لە ناوەندی قەزاکە و سنوورەکەدا تۆمارکراون، 12 هەزار و 781 سەرپێچین، کە بەشێک لە سەرپێچییەکان لەلایەن ماتۆڕسوارەکانەوە ئەنجامدراون.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا