بڕیاردراوە دابخرێن

دوو بەنزیخانە بە بڕی دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار پێبژاردنیان بۆ کرا

ژووری هەواڵ

لیژنەکانی قایمقامیەتی کۆیە دوو بەنزینخانەیان لەسەر فرۆشتنی بەنزینی کوالیتی خراپ داخستووە و سزای داراییان بەسەریاندا سەپاندووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17.1.2024، تارق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە راگەیاند، دوای ناردنی نمونەی بەنزین لە بەنزینخانەکانی سنورەکە بۆ تاقیگەی ناوەندی و گەڕانەوەی ئەنجامەکان، دوو بەنزینخانە بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزینەکانیەوە داخران و سزا دران.

یەکێک لە بەنزینخانەکان سزادراوە بە بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار، ئەوەی دیکەشیان 500 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ کراوە و بڕیاردراوە بە داخستنی بۆ ماوەی یەک رۆژ.

ساڵی رابردوو بەنزینخانەکانی سنوری قەزای کۆیە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ، 51 جار رووبەڕووی سزای پێبژاردن و داخستن بوونەتەوە.