لە سلێمانی كەسێك كوژرا

+964
دیلان محەد & ئاودێر عومەر- سلێمانی

كەمێك پێش ئێستا، لە ژێر پردی خەسرەو خاڵ لە شەقامی سالم لە سلێمانی كەسێك بە چوار فیشەك كوژرا.

شایەتحاڵێك لە شوێنی رووداوەكە بە پەیامنێری +964ی راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا لە ژێر پردی خەسرەو خاڵ لە كافتریایەكدا، دەمەقاڵێ لە نێوان هاوڵاتیەك و كارمەندێكی كافتریاكەدا دروستبوە و هاوڵاتیەكە چوار فیشەكی بە كارمەندی كافتریاكەوە ناوە و راستەوخۆ كوشتویەتی.

كوژراوەكە تەمەنی ٣٥ ساڵە و دانیشتوی سلێمانییە، لەیەكێك لە كافتریاكانی نزیك پردی خەسرەو خاڵ كاریكردووە، پێشتریش بە خاوەنی كافتریاكەی وتوە كە كێشەی هەیە، شایەتحاڵەكە وای وت.

سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی بە +964ی رایگه‌یاند “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌بونی ته‌رمی گەنجێك له‌ژێر پردی خه‌سره‌و خاڵ، دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانمان ده‌ركه‌وت، ئاسه‌واری گوللـه‌ به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره‌.

وتیشی ” ته‌رمی ئه‌و گەنجەش بۆ پزیشكی دادی سلێمانی ده‌گواسترێته‌وه‌”.

بكوژەكە چوار فیشەكی بە كارمەندی كافتریاكەوە ناوە و هەڵهاتووە
پردی خەسرەو خاڵ لە سەر شەقامی سالمە لە سلێمانی گەرەكی بەختیاری بە جادەی سالمەوە دەبەستێتەوە