سۆران بێ پۆند و به‌نداوه
كشتو‌كاڵى سۆران پێشنیارى دروستكردنى پۆند و به‌نداو ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى ئیداره‌ى سۆران، پێشنیار ده‌كات له سنووره‌كه‌یان پۆندى ئاو و به‌نداو دروستبكرێن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى زیاتر زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كان به‌راو بن.
جیاواز له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا هیچ پۆند و به‌نداوێك له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران دروست نه‌كراوه.
كامه‌ران مامه‌ند، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى ئیداره‌ى سۆران به 964ـى راگه‌یاند، به پێویست و گرنگی ده‌زانن ژماره‌یه‌ك پۆند و به‌نداو بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاو له سنووره‌كه‌یان دروستبكرێت.
وتیشی “له داهاتوویه‌كی نزیكدا به فه‌رمى پێشنیاری دروستكردنى پۆند و به‌نداو ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌مزوانه له‌گه‌ڵ تیمێكی تایبه‌ت سه‌ردانى مه‌یدانى بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ین كه گونجاون بۆ دروستكردنى پۆند و به‌نداو و دواتریش ده‌یكه‌ن به پێشنیار.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتوكاڵ، زۆر شوێن له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران هه‌یه كه گونجاون بۆ دروستكردنى به‌نداو و پۆند.
نموونه‌ی گوندى رژدوور له سنووره‌كه‌یان ده‌هێنێته‌وه كه پێشتر به‌هۆى بوونى ئاوه‌وه باشترین برنجی لێ به‌هه‌م هاتووه، به‌ڵام ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه به‌هۆى نه‌بوونى ئاو چاندنى برنج له‌م گونده وه‌ستاوه.
964 ده‌زانێت، پێشتر سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه کاریان لەسەر دروستکردنی بەنداو و پۆند لە سنووره‌كه‌یان كردووه و باسی له‌وه‌ش كردبوو كه ئه‌وان کاری زۆر باشیان لەسەر ئەو بابەتە کردووە.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 پێشتر تیمی تایبەت سه‌ردانى مه‌یدانیان بۆ چه‌ندین شوێن له ئیداره‌ى سۆران كردووه و کاریان لەسەر دەستنیشانکردنی ئەو شوێنانە كردووه کە گونجاون بۆ دروستکردنی بەنداو و پۆند.