ساگیو ئیزکیل کاتێک گۆڵی بۆ تیپەکەی تۆمارکرد، باندجەکەی قۆڵی بۆ پاڵپشتی ئیسرائیل بەرزکردەوە.
لە کوێ؟
یاریزانێکی ئیسرائیلی بەهۆی بارمتە ئیسرائلییەکان لە یانەکەی دەرکرا
964+
بەهرە محەمەدئەمین
یاریزانێکی تۆپی پێی ئیسرائیلی، کە لە تورکیا یاریی دەکات، بەهۆی پاڵپشتیکردنی بارمتەکانی غەزە، دەرکرا.
یاریزانەکە، لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و لە تیپەکەی دوورخرایەوە، بەهۆی ئەوەی لە کاتی ئاهەنگگێڕان دوای گۆڵێک، پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو بارمتانە نیشان دا کە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکراون.
ساجیۆ یەهزکێل یاریزانی یانەی ئەنتالیاسپۆر لە کاتی ئاهەنگگێراندا باندجێکی لە دەستی چەپی بەستبوو لەسەری نووسرابوو “100 رۆژ 7/10”.
ئەم ژمارانە ئاماژەن بۆ رێکەوتی هێرشە کوشندەکانی 7ی ئۆکتۆبەری 2023 لەلایەن حەماس و 100مین رۆژی دەستپێکردنی بۆردومانی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل کە بووەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار کەس.
تورکیا ئەم یاریزانەی بە پشتیوانی لە “کوشتاری ئیسرائیل لە غەزە” تۆمەتبار کردووە و ئیسرائیلیش تورکیای بە “ریاکاری” تۆمەتبار کردووە.
یەڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی “ئەو رەفتارە ناشیرینەی بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەززە” لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو یاریزانە کراوە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلیس رەخنەیان لە مامەڵەکردن لەگەڵ یەهزکێل گرتووە.
بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسی دەمیرۆنی تورکیا، یەهزکڵ لە رێگەی وەرگێڕێکەوە روونکردنەوەی داوە و رایگەیاندووە کە “هانی شەڕی نەداوە و “و داوای کۆتایی هێنان بە شەڕەکەی کردووە”.
ساجیۆ یەهزکێل، کە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو پەیوەندی بە ئەنتالیاسپۆرەوە کرد، لە خولەکی 68 گۆڵی یەکسانکردنەوەی تیپەکەی بەرامبەر ترابزۆن سپۆر لە خولی نایابی تورکیا تۆمار کرد و ئینجا نووسراوی سەر باندجەکەی دەستی نیشان دا.
دوای یارییەکە، ئەنتالیاسپۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، یەهزکێل “کردەوەیەکی دژی بەها نیشتمانییەکانی وڵاتەکەمان ئەنجام دا” و “لە پێکهاتەی تیپەکە دوورخراوەتەوە”.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا هەروەها کارەکانی یەهزکێلی بە “قبووڵنەکراو” ناوبرد و رایگەیاند، بڕیارەکەی ئەنتالیاسپۆر بۆ دوورخستنەوەی لە تیپەکە “دروستە”.
کۆمپانیای چالیان، سپۆنسەری سەرەکی درێسی ئەنتاڵیا سپۆر رایگەیاند، ئەگەر گرێبەستەکەی یەهزکێل هەڵنەوەشێتەوە، ئەوا لە هاوکاری لەگەڵ ئەم یانەیە دەکشێتەوە.