پێشتر بە ئەزموونی دروست کراوە

رێگای هاتوچۆی پایسكل له‌ هه‌ولێر دیاریی ده‌كرێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

پارێزگاری هه‌ولێر داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد رێڕه‌وی تایبه‌ت به‌ لێخوڕینی پایسكل له‌ شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر دیاریی بكرێت، کۆبوونەوەیەکی تایبەتیش بە میکانیزمی پێشخستن و ئالیەتی پەرەپێدانی هاتوچۆ بەڕێوەچوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 15.1.2024 پارێزگاری هەولێر سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی تایبەت بە لیژنەی پەرەپێدانی هاتوچۆی لە پارێزگای هەولێردا کرد.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به‌ 964ی راگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوایان له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌ندازه‌ی هاتۆچۆ كردووه‌، رێرەوی تایبەت بە لیخورینی پایسکل لە شەقامە گشتییەکاندا بە پێوەری ستانداردی شارستانی دیاریی بكه‌ن.
وتیشی، “داوامان كرد هەماهەنگی تەواو لە نێوان بەرێوەبەرایەتیی هاتووچۆ و سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بکرێ تا بەجێگەیاندنی پلانەکان دروستر بێت و ستراتیژیەت لە نەوعیەت و میکانیزمی کارەکان پەیڕەو بکرێ، هه‌روه‌ها پرۆژە هاوبەش و پەیوەندارەکان رێکتر رایی بکرێ”، ئومێد خۆشناو وای وت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه‌ جەختیان لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی سیستمی نوێی هاتوچۆ و رێکارەکانی رێکخستەوەی شەقامە گشتییەکانی شار و دەوروبەری و مەسەلەی ئاودانی دارەکان لە (دوورگە ناوەندییەکانی شەقامە سەرەکییەکان) و رێکپۆشکردنی بازار و تایبەتمەندترکردنی شوێنی راییکردنی کاروباری پیشەوەرانی شار کرده‌وه‌.
پێشتر له‌ كۆتایی مانگی نیسانی رێڕه‌وی لێخوڕینی پایسكل له‌ هه‌ولێر و له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی دروست كرا، به‌ڵام له‌وه‌ زیاتر پڕۆژه‌كه‌ په‌ره‌ی پێنه‌درا.

هاتوچۆی قوشتەپە ماتۆڕسکیلە دەنگ بەرزەکانی بێ دەنگ کرد

هاتوچۆی قوشتەپە ماتۆڕسکیلە دەنگ بەرزەکانی بێ دەنگ کرد