ئەوەی بەغدایە

سبەی لە پشدەر نەوت دابەش دەکرێت

964+
محەمەد عەلی ــ پشـدەر

ئەو نەوتەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە، سبەی لە قەزای پشدەر دابەش دەکرێت، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان و دواتریش لە سەنتەری قەڵادزێ .

بڕی نەوتەکە بۆ هەر خێزانێک 200 لیترە و بە نرخی 60 هەزار دینار دەدرێت بە هاوڵاتیان، لە رێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمەوە دەگاتە پشدەر.

ئەبوبەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر بە 964ـی وت،” بڕی نەوتەکە نزیکەی (یەک ملیۆن) لیترە و سبەی سێشەممە لە ناحیەکانی، ئیسێوە، هێرۆ، هەڵشۆ، ژاراوە، دابەش دەکرێت، پاشان لە سەنتەری قەڵادزێش دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

دەربارەی ئەو نەوتەی بڕیار بوو حکومەتی هەرێم بە 104 هەزار دینار بیدات بە هاوڵاتیان، قایمقامی پشدەر وتی، بەهۆی زۆریی نرخەکەی هاوڵاتیان ئامادە نەبوون وەریبگرن، بۆیە رەتیان کردەوە و چاوەڕێی نەوتەکەی بەغدایان کرد.

پشدەر ناوچەیەکی شاخاوی و ساردە و هەر ماڵێک بۆ هەر ساڵێک، پێویستیان بە 4 تا 5 بەرمیل نەوت هەیە، بەڵام ماوەی 6 ساڵە لەو قەزایەدا تەنیا دوو بەرمیل نەوت دراوە بە هاوڵاتیان، ئەمساڵیش بەرمیلێکیان پێدەدرێت.

پێداچوونە: بەهرە محەمەدئەمین

70 هەزار خێزان لە دهۆک نەوتیان وەرگرتووە

70 هەزار خێزان لە دهۆک نەوتیان وەرگرتووە