ریال مەدرید نازناوی سوپەری ئیسپانیای بردەوە. فۆتۆ:AFP
13 نازناوی سوپه‌ر
ریال مه‌درید وانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به بارسێلۆنا دا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و له یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له تۆپی پێ، ریال مه‌درید كلاسیكۆی له بارسێلۆنای برده‌وه و بۆ جاری 13 نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
یاریی كۆتایی سوپه‌ری ئیسپانیا له ریازی پایته‌ختی سعودیه كرا و ریال مه‌درید به 4-1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
ئه‌ستێره‌ی و پاڵه‌وانی یارییه‌كه، ڤینیسیۆس جۆنیۆری به‌ڕازیلی بوو، كه له گێمی یه‌كه‌م سێ گۆڵی “هاتریك”ی تۆمار كرد، گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ش رۆدریگۆ تۆماری كرد.
تاكه گۆڵی یانه‌ی بارسێلۆنا یاریزان لێڤاندۆڤسكی تۆماری كرد.
هەر لە یارییەکەدا و لە خولەکی 71 ئاراخۆی بەرگریکاری بارسێلۆنا بە کارتی سوور دەرکرا.
ئه‌مه جاری 13مینه ریال مه‌درید نازناوی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
هاوكات ڤینسیۆس جۆنیۆر به باشترین یاریزانی یارییه‌كه دیاریی كرا.