"دیار نیه كه‌ى چاكده‌كرێته‌وه"
كێشەی كاره‌با كاره‌كانى پاسپۆرتى راپه‌ڕینى په‌كخستووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بارانبارین و خراپی ته‌زووى كاره‌با كاره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى ئیداره‌ى راپه‌ڕینى په‌كخستووه و به‌ڕێوه‌به‌رى پاسپۆرتیش ده‌ڵێت، خه‌ریكی چاككرانه‌وه‌ن.
راگه‌یاندنى پاسپۆرتى راپه‌ڕین ئاگاداری هاوڵاتیانی سنورەکەى كردووەته‌وە کە ئه‌مڕۆ یەکشەممە 14.1.2024 سەردانیان نەکەن بە مەبەستی دەرهێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت، چونكه ده‌ڵێت، بەهۆی بارانبارینەوە سیستەمی کارەباکەیان زیانی بەرکەوتووە.
عه‌قید ئاودێر عه‌زیز حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى پاسپۆرتى ئیداره‌ى راپه‌ڕین به 964ـى وت، چه‌ند تیمێك خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌ن و له سلێمانیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست تیمێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرت هاتووه.
وتیشی “ماوه‌یه‌كه كێشه‌ى كاره‌با له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان هه‌یه و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتى بۆ كاره‌كانمان دروست كردووه”.
به‌قسه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره، دیار نیه كه‌ى كاره‌باكه‌یان چاكده‌كرێته‌وه، تا دره‌نگانى ئه‌مشه‌ویش خه‌ریك ده‌بن.
“سیستمى كاره‌كانمان هه‌مووى په‌یوه‌ندی به كاره‌باوه هه‌یه، بۆیه تا به ته‌واوى چاك نه‌كرێته‌وه ناتوانین وه‌كو پێویست كارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ئه‌نجام بده‌ین”.. ئه‌مه‌ش قسه‌ى عه‌قید ئاودێره بۆ 964.